هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە ڕێککەوتن/ هیچ پارەیەک بۆ  هەرێم دیاری نەکراوە

سەرۆکى شاندى هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند: توانیمان رێک بکەوین لەگەڵ حکوومەتى عێراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى ٢٠٢١ی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوباد تاڵەبانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توانیمان رێک بکەوین لەگەڵ حکومەتى عێراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى ٢٠٢١ی عێراق، ئێمەش بۆ جێبەجێکردنى یاسای کورتهێنانى دارایی هاتینە بەغدا، بەڵام هیچ پارەیەک بۆ هەرێم دیاری نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنى ئەو ئەرکانەى هەرێم دەکەوێتە سەر شانیان، بەڵام لەبەرامبەردا ئێستا بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى دیاری نەکردووە کە بیدەنە هەرێم.

تاڵەبانى وتیشى: "ئەوەى ئێستا چاوەڕێی دەکەین ئەوەیە کە هەرێم شایستە داراییەکانى هەرێمی ٢٠٢٠ وەربگرێت بەپێی یاسای کورتهێنانى بودجە".

روونیکردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا شکستیان نەهێناوە و تائێستا بەردەوامن، ئێستاش کە بودجە لە ئەنجومەنى وەزیران پەسند کراوە هەنگاوی باشى بڕیووە.

جێگرى سەرۆکى حکومەتی هەرێم ئەوەشى خستەڕوو، کە لە ساڵانى رابردوودا لە ١٧%ی بودجە بۆ هەرێم دیاری کرابوو، بەڵام لە بودجەى ساڵى ٢٠٢١ دا لە ١٢ % بۆ هەرێم دیاری کراوە.

هەروەها ناوبراو وتیشى:"فشارەکان لەسەر هەرێم هەر هەیە، بەداخەوە ئەوەى دەوترێت دوورە لە راستییەوە کە دەوترێت لەبەرامبەر ئەوەى دەدرێت بە هەرێمى کوردستان لەبەشى پارێزگانى دیکەى عێراقە، ئەمە هیچ پەیوەندیەکى نییە بەو بەشە کەمەى دەنێردرا بۆ هەرێمى کوردستان، هیوادارم لایەنە سیاسییەکان واقیعانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین و دوور بکەونەوە لە جوڵاندنى شەقام".

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم باس لەوەش دەکات، لەسەر نەوت و غەیرە نەوتی بە ژمارە زانیاری تەواویان داوە بە حکومەتى عێراقن و چاوەڕێی وەڵامى ئەوانن بۆ دیاریکردنى ئەو بڕەی بۆ هەرێمى دەنێرن.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قوباد تاڵەبانى وتیشى: "ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانى عێراق تێپەڕ بێ ئەوا بۆ ساڵێک کێشەى مووچە چارەسەر دەبێت، من گەشبینم بەوەى ئەو کێشەیە چارەسەر ببێت".

هاوکات جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم راشیگەیاند، دەبێت زیاتر لە بەغدا بین هاتووچۆی زیاترى لایەنە سیاسیەکان و حکومەت و هەموو ئاستەکان بکەین، نابێت هەر خەریکى هەرێم بین، دەبێت ناوچەکانى دیکەی عێراقیشمان بەلاوە گرنگ بێت، راستییەکان بگەینینە پارێزگاکانی تر، چونکە رەنگە زانیاری هەڵەیان پێ بدرێت.

قوباد تاڵەبانى جەختیکردەوە ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا هاتووە لای ئەوان پەسندەو مادام بە پەسندی دابنێن پێشییەوە پابەند دەبن، تەئکیدیش دەکاتەوە کە پابەند دەبن بەو یاسایانەى پەیوەستن بە دەروازە سنورییەکانەوە.

News Code 35302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha