بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عەلی خەلیل لەو بارەوە وتی: دیاردەی چەکی نایاسایی لە شاری شەنگال سەرەڕای ڕێککەوتن لەسەر ئەو شارە هەر هەیە و هێزەکانی پەکەکەش هەر لە ناو ئەو شارەدان و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەوان کۆنترۆڵی شارەکەیان بە دەستەوەیە.
ناوبراو وتیشی: بەڕێوە بردنی بەشی دووهەمی ڕێککەوتنی شەنگال، واتا ڕادەست کردنی ئیدارەکانی ئەو شارە بە خەڵکەکەی و چوونە دەرەوەی سەرجەم بەرپرسانی سەر بە پەکەکە و حەشدی شەعبی کە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 دانراون، کارێکی زەروورییە.
بۆچوونی ئێوە