بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەب و ڕۆژی پەرەستار ، لێدوانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنییان دا.
ڕێبەری ئێران لە سەرەتاوە سەرەخۆشی لە بنەماڵای ئەو پەرەستار و کادیرانەی دەرمان کرد کە بە هۆی کۆڕۆناوە لەم دواییانەدا گیانیان لە دەستداوە.وتیشیان : ئێستا زیاتر لە جاران، پەرەستارەکان لای خەڵک خۆشەویست و خاوەن شەرەف و شانازین.
ئایەتوڵلا خامنەیی بە ئاماژە بە ماندوویی و هەوڵ و تەقالای زۆری پەرەستاران و کادیرەکانی دەرمان لە ماوەی سەرهەڵدانی کۆڕۆنا ڕایانگەیاند کە پەرەستارەکان کارێکی گەورە و سەرەنجڕاکێشیان کرد و حەماسەتیان خولقاند.
ئەوەشیان وت کە دەبێ بە زووترین کات پەسەند کراوی دامەزراندنی 30 هەزار پەرەستاری نوێ دابمەزرێت و گەڵاڵەی پێناسە کردنی خزمەتەکانی پەرەستاران کە زۆر لە بەرژەوەندییانە جێبەجێ بکرێت.
بۆچوونی ئێوە