بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای دیدار لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێارق کە سەردانی تورکیای کردووە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەشداریان کرد.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە عێراق دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێنێت و هەر لە ئەم قۆناغەدا تورکیا پاڵپشتی تەواو لە عێراق دەکات.
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گرینگایەتی پاراستنی یەکێتی سیاسی، یەکپارچەیی خاک و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق بۆ هەمووان بەرچاوە. سەرجەم گەلی عێراق بە هەموو ڕەگەز و ئێتنیک و ئایینەکانەوە، هەموویان برای ئێمەن و لەو بارەوە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دوو ولاتەکە بەرز دەبێتەوە. نە لە داهاتووی عێراق و نە تورکیا و نە سووریا دابەش بوونێک، ناکرێت و لە هەوڵی بەرپرسانی عێراقی بۆ شەڕ دژی پەکەکە پێشوازی دەکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ئەو کۆنگرەدا ڕایگەیاند: بۆ پەرەپێدان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوو وڵاتەکە و لابردنی لەمپەرەکان لە سەر ئەو ڕێگایە هاتوومەتە تورکیا و هیوادارم لە قاڵبی ڕێزی بەرامبەر و بێ دەستێوەردان بتوانین بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە لەو بوارە دابین بکەین.
Your Comment