هادی زیائەدینی پەیکەری نووسەرێکی ناسراوی ئێرانی چێ کرد

هادی زیائەدینی بۆ سپاسی زەحمەت و خزمەتەکانی مەحموود دەوڵەت ئابادی نووسەری ناسراوی ئێرانی، دەستی دایە داتاشینی پەیکەری ئەو نووسەرە گەورە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی زیائەدینی کە پێشتر ئاسەواری بەنرخ و ناوازەی وەکوو گەورەترین پەیکەری ئێران بە ناوی بەرخۆدانی خەڵکی کورد و پەیکەری مەولانای چێ کردووە، ئەم جارە دەستی داوەتە دروست کردنی پەیکەری مەحموود دەوڵەت ئابادییەوە.

هادی زیائەدینی لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: پێش لە دەسپێکی چێ کردنی پەیکەرەکە، لەگەڵ بەڕێز دەولەت ئابادی پێوەندیم گرت و ڕامگەیاند کە دەمەوێت پەریکەری ئێوە چێ بکەم کە ناوبراویش پێشوازی لە کارەکە کردووە و چەند وێنەیەکیان بۆم نارد. دوای کۆتایی کارەکە و پێش لە ڕاگەیاندنی فەرمی، وێنەی پەرکەرەکەم نارد بۆ خۆیان کە زۆر حەزیان لێ بوو و لە ڕستەیەکدا وتیان کە توانیوتە ڕۆح و ڕۆحیاتم لە ئەو پەیکەرە دەربخەیت.

News Code 35215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha