بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیاروایه ئەمرۆ دووشەممە وه‌فده‌كه‌ى هەرێم كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكات بۆ ڕێكەوتنێكی گشتگیر بگاته بەغدا.
لەوەفدەكەدا هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی‌و نوێنەری گۆڕانیش بەشدارن‌و بڕیارە چاویان بەبەرپرسانی عێراق بكەوێت.
لەلایەکى دیکەشەوە بڕیارە له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هه‌مان پرسى كێشه‌كانى هه‌رێمی کوردستان و عێراق سه‌ردانى به‌غدا بكات.
ماوەی چەند ڕۆژێكە وه‌فدێكى هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەبەغدایەو تائێستا چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك وەزیران‌و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌و وەزیرانی دارایی‌و نەوت‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان ئەنجامداوە لەبارەی پرسی نەوت‌و شایستە داراییەكانی هەرێم.
Your Comment