بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەلاح داود لەو بارەوە وتی: هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، هەڕەشە لە خەڵکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەکەن و چاوەدێری بە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن و هەر کەسێک کە پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کردووە، دەستگیری دەکەن.
سەلاح داود زیادی کرد: دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە سەرکوتی خەڵکی هەولێر و دهۆک ئەو دوو پارێزگایەیان کردووەتە زیندانێکی گەورە و پارتی هێزە ئەمنییەکانی لە شوێنە قەرەباڵغەکان جێگیر کردووە تا ڕێگری بکات لە خۆپیشاندانی خەڵک، تەنانەت پاگەندەش دەکەن کە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی هۆکاری سیاسی هەیە.
Your Comment