بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی داوە : " لە ژمارەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و گوایە ئەوە دیمەنی هەڵاتنی زیندانیانە لەزیندانێکی هەرێمی کوردستان، ئێمە بونی هەواڵێکی لەو شێوەیە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە".
شەوی 7ی ئەم مانگە و دوای ئاگرکەوتنەوە لە زیندانێک لەپارێزگای هەولێر، بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی دروستبوونی پشێوی و ناڕەزاییان لەو زیندانە بڵاوکردەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەبووە.
بۆچوونی ئێوە