بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیماد باجلان، لەو بارەوە وتی: خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو عێراق جیاوازە. چونکوو ئەوان ساڵی پار دژ بە گەندەڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری، بڵاو بوونەوەی چەک لە نێوان هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد.
باجلان زیادی کرد: بەڵام خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، لە ناڕازایەتی بە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوە دەچێت و دەوڵەتی ناوەندی عێراقیش بەهۆی پێنەدانی بودجە بە هەرێم لەو بارەوە بەرپرسیارە.
ئەندامی باڵای پارتی هەروەها وتی: هێزە سیاسییەکان لە بەغدا، پیلانیان لە دژی هەرێمی کوردستان گێڕاوە و پەرلەمانتارەکانی عێراقیش لە ئەو دۆخە خۆشحاڵن. چونکوو یاسا قەرزنەدانی دەوڵەت، بودجەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە.
بۆچوونی ئێوە