کاردانەوەی ئەنقەرە بە هەواڵی کشانەوەی پەکەکە لە شەنگال

ئەنقەرە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکان لەسەر کشانەوەی پەکەکە لە شەنگالی ناتەواو وەسف کرد و ڕایگەیاند ئەو بابەتە پێویستی بە هەنگاوی زیاتر هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کشانەوەی پەکەکە لە شەنگال، سەنا ئالکان، هەواڵنێری سی ئێن ئێن تورک، بە ئاماژە بە هەڵوێستی ئەنقەرە لەسەر ئەو هەواڵە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ڕایگەیاند: تەنیا ڕاگەیاندنی هەواڵی کشانەوەی پەکەکە لە شەنگال بەس نییە. ڕەوتەکە بە ئەم ئاسانییە ڕوو نادات. هەمووان ئەوە دەزانن.

ئالکان لە درێژەی هەواڵەکەی خۆیدا ڕایگەیاند: سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی تورکیا لەسەر ئەو بابەتە جەختیان کردووە کە ئەگەر بڕیارە هێزەکانی پەکەکە تەنیا لە ناوەندی شەنگال بکشێنەوە و لە کێوەکانی شەنگال جێگیر ببن ئەوە بە هیچ لەونێک بەس نابێت و لە ئەو دۆخەدا ناتوانین بڵێین پەکەکە لە شەنگال چووەتە دەرەوە و ئەبێ هەنگاوی زیاتر بنرێت بەرەو پێش.

News Code 35106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =