بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی قه‌زای كه‌لار به‌رده‌وامه و یه‌كێك له بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ش كه مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانه به‌هۆی سه‌ختری برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای كه‌لار به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند: گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لار به‌رده‌وامی هه‌یه، ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه، یه‌كێك له برینداره‌كانیش به‌ناوی عه‌لی حسێن كه ته‌مه‌نی 13 ساڵه گولله به‌ر ملی كه‌وتووه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژاره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته به‌رده‌م مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه به‌ئاسماندا كراوه بۆئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكرێت و هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای بزوتنه‌وه‌كه.
شیاوی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی رابردوودا خەڵک لە هەرێمی کوردستان دژی حکوومەت و لە ناڕەزایەتی بە نەدانی موچە هاتوونەتە سەر شەقام و هێرشیان کردۆتە سەر بارەگای ژمارەیەک لە حزبەکان.
بۆچوونی ئێوە