ئایەتوڵڵا خامنەیی لە تەندروستی تەواودایە

نووسینگەی بڵاڤگەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە تویتێکدا وەڵامی دەنگۆی مێدیا ئەمریکییەکان سەبارەت بە تەندروستی رێبەری باڵای ئێرانی دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەزائلی بەرپرسی نووسینگەی بڵاوگەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە تویتێکدا وەڵامی دەنگۆی مێدیا ئەمریکییەکان سەبارەت بە تەندروستی رێبەری باڵای ئێرانی دایەوە.

ناوبراولە تویتەکەیدا لەو بارەوە نووسی: بە کوێری چاوی دوژمنان و گەورەیی خودا و دۆعای خێری خەڵک، ڕێبەری باڵای ئێران وەکوو ڕابردوو خەریکی بەڕێوە بردنی کارەکانی خۆیەتی و لە تەندروستی تەواودایە.

News Code 35090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =