AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٧ ١٦:٤٣

فواد حسێن لە دیداری بەرپرسانی ئەمریکی:

چارەسەری قەیرانی سووریا لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دراوسێیە

چارەسەری قەیرانی سووریا لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دراوسێیە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە چارەسەری قەیرانی سووریا لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی تری دراوسێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباری عێراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لەگەڵ جۆیل ڕیورن نێردراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گفتوگۆی ئەمنیەتی مەنامە، چارەسەری قەیرانی سووریای لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی تری دراوسێ وەسف کرد.

دوولایەنەکە لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە رێکارەکانی دەستخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا باس و گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی کە دەولەت بەغدا نیسبەت بە کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان لە سووریا و یەکلا کردنەوەی دۆسیەی ئاوارەکان و دروست کردنی بەستێنێکی ئەمن بۆ گەڕانەوەی ئەوان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان سەرەنجی تایبەتی هەیە.

News ID 35086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha