دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکەین/ ئێران کۆڵەکەی ئاسایشی ناوچەکەیە

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەر پەسەندکراوی ناڤۆکی مەجلیس ببێتە یاسا و سەرجەم قۆناغەکانی تێبپەڕێنێت، بە دڵنیاییەوە وەزارەتی دەرەوە پێبەندی یاساکە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە پەسەند کراوەکەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بۆ کشانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیس هێشتا نەبووەتە یاسا و قۆناغەکانی تێنەپەڕاندووە.

وتەبێژی وەزەتی دەرەوە جەختی کرد: ئەگەر ئەو پەسەند کراوە ببێتە یاسا و هەموو قۆناغەکانی تێبپەڕێنێت بەدڵنیاییەوە ئەو پێبەندی ئەو یاسا دەبین.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێ بابەت لە سەر خواستی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەیان بە بەڵێنەکانیان و چاکسازی لە هەڵەکانی دەوڵەتی ترامپ دەبیسترێت. هیوادارین ئەورووپاش کۆتایی بهێنێت بە پشت کردنیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەگەر ئاوا بێت ئەوە ئاساییە کە ئێرانیش پایبەند دەبێت بە ئەوەی کە واژۆی کردووە ،  بەڵام پێویست بە دانوستانی دووبارە  و چەنە لێدانە لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە.

خەتیب زادە سەبارەت بە داخوازی چەند وڵاتی ناوچەکە بۆ بەشداری لە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: ئەو وڵاتانە هەموو پارەی خەڵکەکەی خۆیانیان خەرج کرد تا لە سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپ بگەنە ئامانجی خۆیان و ئاسایش بۆ خۆیان بکڕن کەواتە ڕوونە کە ئێستا نیگەران بن و ئەو وڵاتانە ئەبێ ئاستی خۆیان بزانن. ئێران لەنگەر و کۆڵەکەی ئاسایشی ناوچەکەیە و برایەکی گەورەتر چاوپۆشی لە هەڵەکان کردووە.

News Code 35083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =