بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌یامنێری خه‌ندان رایگه‌یاند: به‌شێك له چین و توێژه‌كانی ناحیه‌ی بازیان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه و خراپی دۆخی گوزه‌ران و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك- سلێمانیان داخست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكه و ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی شۆفێران له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك- سلێمانی، به‌ڵام تا ئێستا رێگاكه به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران رێگا ناده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێك هاتوچۆ بكات.
بۆچوونی ئێوە