نەوتی خاوی کوردستانی سووریا دەگواسترێتەوە بۆ تورکیا

گۆڤاری ئۆراسیا ڕیۆیۆ بە گێڕانەوە لە سەرچاوە کوردییەکانی پاگەندەی کرد بەشێک لە نەوتی خاوی کوردستانی سووریا، دوای گواستنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ڕەوانەی تورکیا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئۆراسیا ڕیۆیۆ پاگەندەی کردووە کە بەشێک زۆر لە نەوتی بەرهەمهێنراو لە کوردستانی سووریا دوای گواستنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دەگوازرێتەوە بۆ تورکیا.

ئەو گۆڤارە لە زمانی سەرچاوە کوردییەکانەوە نووسی: هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا سەدا٣٠ ی نەوتی خاوی خۆیان دەفرۆشنە ناوچەکانی تری سووریا و ٢٠ لەسەدی بۆبەکارهێنانی ناوخۆیی دادەنێن.

ئۆراسیا ڕۆیۆ پاگەندەی کردووە کە کوردەکانی سووریا لە فرۆشی نەوت بە هەرێمی کوردستان سوودی زیاتریان دەست دەکەوێت و هەر بۆیە زۆربەی نەوتی بەرهەمێنراو لە ئەو ناوچە دەگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەندێک سەرچاوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، وتوویانە نەوتی کوردستانی سووریا دوای گواستنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای هەندێک کۆمپانیای نزیک بە تورکیاوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە لە حاڵێکدا کە ئەگەری هەیە بەرپرسانی تورکیا ئاگاداری ئەو بابەتە بن بەڵام بێدەنگیان ڕاگرتووە.

News Code 35048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha