بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 358 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 49 هەزار و 348 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 300 هەزار و 494کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 699 هەزار و 315 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment