بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو لە هەژماری تایبەتی خۆی هەوڵە هەواڵگرییەکان و شەڕی دەروونی دژی ئێرانی شی کردەوە و نووسی: هەر ئەو جۆرە کە دەبیرنێت، پاڵپشتانی سیاسەتی شکست خواردووی زیاترین گوشار لەسەر ئێران دەیانەوێت تا دوایین ڕۆژانی سەرۆک کۆماریی ترامپ هاوپەیوەند بە گەمارۆکان هەوڵ بدەن بۆ گوشار لەسەر ئێران.
سەفەری بەپەلەی پەمپێئۆ بۆ ناوچەکە، دیداری سێ قۆڵی لە عەرەبستان و بەیاننامەکانی نتانیاهۆ هەموویان نیشانەی ئەو پیلانەیە کە بە داخەوە ڕۆژی هەینی لە هەوڵێکی ترسەنۆکانەی تیرۆریستی لە تیرۆری زانایەکی بەناوبانگی ئێران خۆی نیشان دا.
بەڵام هاوکات هەوڵی هەواڵگری و شەڕی دەروونی لەلایەن دوژمنەوە دەستی پێکرد.
لە یەکەم هەواڵەی شەهادەتی فەخری زادە کە مێدیا فارسی زمانەکان بڵاویان کردەوە، بەدرۆ پاگەندە کرا کە مێدیا ئیسرائیلییەکان وتوویانە کە ناوی ئەو زانا ئیرانییە لە ڕێگای لیستی نەتەوەیەکگرووەکانەوە گەییشتووەتە دەستی مووساد.
لە حاڵێکدا کە ئەو هەواڵە تەواو درۆیە و ناوی دکتۆر فەخری زادە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٨٠ ی هەتاوی درابووە ئاژانس و لە بڕیارنامەی ١٧٤٧ ی پەسەندکراوی ٤ ی خاکەلێوەی ١٣٨٦ خرابووە لیستی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە.
بۆچوونی ئێوە