بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 391 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 47 هەزار و 486 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 935 هەزار و 799 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 648 هەزار و 831 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە