AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٧ ٠٨:٢٢

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند:

هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرهەم هێنانی پێکوتەی کۆرۆنا

هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرهەم هێنانی پێکوتەی کۆرۆنا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی: ئێران و ڕووسیا لە بواری پێکوتەی کۆرۆنا هاوکاری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتی: لێزانان و بەرپرسانی ئێران تا ئێستا گفتوگۆگەلێکیان لە بواری پێکوتەی کۆرۆنا لەگەڵ لایەنی ڕووسی ئەنجام داوە و لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڕووسی پێکوتەی کۆرۆنا هاوکاری دەکەن و ئێستا لە ئەو بوارەدا لە قۆناغی تاوتوێی کردنی پرۆسەکەن.

ناوبراو وتیشی کە لە سەر داوای لایەنی ڕووسی، بڕیارە دیدارێک ئەنجام بدرێت و لەو بارەوە پلانڕێژی کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە درێژەی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ مێدیایەکی ڕووسی وتی کە کۆمپانیا ئێرانییەکان بەزوویی پێکوتەی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقی دەکەنەوە.

News ID 34949

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha