بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مەحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: ئێمە خۆشحال بووین لە شکستی ترامپ. بەڵام ئەوەی کە گەشبین بین بە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا، ئەبێ بڵێین ئێمە بە هیچ دەوڵەتێک گەشبین نین مەگەر ئەوەی کە ببینین لە کردەوەدا چی دەکات.
ناوبراو هاوپەیوەند بە مەرجەکانی ئێران بۆ دانوستانی نوێ لەگەڵ ئەمریکا زیادی کرد: ئێمە نامانەوێت دابنیشین و لەسەر هێڵ بە هێڵی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستان بکەین، ئەوان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبوون و ئێمەش بەڵێنەکانمان لە پێنج قۆناغدا کەم کردەوە.
وتیش: ئێمە نامانەوێت دانوستانێکی نوێ لە سەر ڕێککەوتن ناڤۆکی دەست پێبکەین. دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڕابردوودا ئەنجام بووە و قۆناغەکانی خۆیی لە ئێران و وڵاتانی جیاواز تێپەڕاندووە.
Your Comment