لە ئەگەری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ئەمریکا و جیهان پشتی کورد بەر دەدەن

سیاسەتوانی ناسراوەی کورد جەختی کرد لە دۆخی ئێستا دووبارە باس کردن لە گەڵاڵەی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لەبەرچاو نەگرتنی ئەرزی واقیع و ڕاستییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغداد ئەلیوم، مەحموود عوسمان سەبارەت بە بانگەشەی دووبارە بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئەگەری سەربەخۆیی کوردستان، ئەمریکاییەکان و کۆمەڵگای جیهانی پشتی کوردەکان بەر دەدەن.  

 مەحموود عوسمان لەمبارەوە وتی: کۆمەڵگای جیهانی و ئەمریکا وەک جارەکانی دیکە ، پشتی کوردەکان بەر دەدەن و ڕێگە نادەنە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لە ئێستادا.

 ئەوەشی وت کە لە ئێستادا ڕێگاچارەی قەیران، درێژەدان بە گفتوگۆکان و ناردنی  وەفدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و هەوڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لەیەک تێگەیشتنی هاوبەشە.

جەختیشی کرد کە تەنگژە و شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ کەس و لایەنێک نییە و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی مووچە برانیانەوە تووشی ئازار و خەسار بوونە و دەبێ پەیوەندی هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.

News Code 34932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =