بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵینەوەی عێزەت حەیدەری لێکۆڵەری ئێران و هاوکارەکانی نیشانی دەدات نزیک بە ٤ ملیار ساڵ لەمەوپێش سێڵاوێکی گەورە لە سەر مڕیخ ڕووی داوە. ئەو ڕووداوەش ئەگەری هەبوونی ژیانی کۆن لە سەر گۆی سوور زیاد دەکاتەوە.
لێکۆڵەران ناوی سێڵاوی گەورەی تووڕەیان لە سەر ئەو ڕووداوە ناوە کە ئەگەری هەیە بەهۆی پێکادانی گۆیەکی بچووک یا نێزەکێک لەگەل مڕیخ ڕووی دابێت. ئەو بەریەک کەوتنە سەهۆڵەکانی سەر ئاستی مڕیخی تواندووەتەوە و بووەتە هۆی ئەو سێڵاوە.
بە وتەی ئالبێرتۆ فیرن یەکێک لە توێژەرە پایە بڵندەکانی ئەو توێژینەوە، لەسەر زەویی شوێنی ئەو ڕووداوە، ژیان هەیە و ئەگەری هەیە ٤ ملیار ساڵ پێشیش لە مڕیخ ژیانی میکرۆبی هەبووبێت.
بۆچوونی ئێوە