ئەمریکا و هاوبەشە ئەورووپاییەکانی چەندین ساڵە دژی ئێران جەنایەت دەکەن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئێمە دەفرایەتی و تواناییمان هەیە هەموو گەمارۆکانی سەر وڵات سڕ بکەین تاکوو کاریگەرییان نەبێت.

  بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 4ی سەماوەز لە کۆبوونەوە لە گەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی وڵات و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی ئابووری ئێران جەختیان کردە سەر زەروورەتی گرینگی دان بە باشتر کردنی دۆخی ئابووری وڵات و بژێوی خەڵک.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشی وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە سەر بابەتی گەمارۆکان و بە ڕاستییەکی تاڵ و جەنایەتی ئەمریکا و هاوبەشە ئەرووپاییەکانیان لە دژی گەلی ئێران وەسفیان کرد.

ئەوەشیان راگەیاند کە ئەم جەنایەتە چەندین ساڵە لە دژی ئێران دەکرێت بەڵام سێ ساڵی رابردوو زیاتر بووەوە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد کە چارەسەری گەمارۆکان دوو ڕێگایە، سڕکردن و لە کارخستنیان و زاڵ بوون بە سەر گەمارۆکان و ڕێگای دووەمیش هەڵگرتنی گەمارۆکانە کە ئێمە ڕێگای هەڵگرتنی گەمارۆکانمان جاڕێک تاقی کردۆتەوە و چەند ساڵ دانوستانمان کرد بەڵام ئەنجامی نەبوو.

 ئەوەشیان دووپات کردەوە کە ڕێگای زاڵ بوون بە سەر گەمارۆکان و لەکار خستنیان ڕەنگە سەرەتا کارێکی دژوار بێت بەڵام ئەنجامێکی باشی دەبێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەیان بە وتە پڕوپووچەکانی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئەورووپایی دا و وتیان: دۆخی ئەمریکا کە لێڵە و ئەرووپاییەکانیش کە بەردەوام خەریکن دژی ئێران هەڵوێست دەگرن، ئەوانە زیاترین دەستێوەردانی هەڵەیان لە پرسەکانی ناوچەکە بووە، بە ئێمە دەڵێن لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەکە مەکەن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بریتانیا و فەڕەنسا مووشەکی تێکدەری ناڤۆکییان هەیە و ئەڵمانیاش هەروەها .ئەوانە بە ئێمە دەڵێن نابێت مووشەکتان هەبێت. چ پەیوەندییەکی بە ئێوە هەیە. ئێوە سەرەتا خۆتان چاک بکەن دواتر قسە بکەن.

   ڕاشیانگەیاند کە نابێ متمانە بە بیانییەکان بکرێت و هیوا بەکرانەوە لە لایەن ئەوانەوە ببەستنن.

News Code 34919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =