ڕوانگەی ئەمریکا لەسەر ئێران، بە گۆڕینی سەرۆک کۆمار ناگۆڕدرێت

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: ڕوانگەی ئەمریکا لە سەر ئێران بە گۆڕینی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ناگۆڕدرێت، هەر بۆیە بۆ گۆڕینی ڕوانگەی ئەمریکا ئەبێ خۆمان بەهێز بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوەی گشتی فراکسیۆنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا و ڕوانگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بەرانبەر ئێران وتی: دڵنیا بن کە ڕوانگەی ئەمریکا بەرانبەر ئێران بە گپڕینی سەرۆک کۆمار ناگپڕدرێت.

جەختیشی کرد: هەر بۆیە بۆ گۆڕینی ڕوانگەی ئەمریکا ئەبێ ڕوانینی خۆمان بەرەو بەهێز کردنەوەی ناوخۆ بێت، ئەمڕۆکە ئەو بەستێنە لە وڵات هەیە و بەدڵنیاییەوە بە بێ بەهێز بوونەوە و پێشکەوتن لە بواری ئابووری وەکوو یەکمایەتی، ئەو گۆڕانکارییە بەدی نایێت.

News Code 34844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =