بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەمەعلومەی ڕاگەیاندووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نوێیان ئامادەکردووە، تێیدا پرسی نەوتو دەروازە سنوورییەکان چارەسەر دەکرێت و ئەو چارەسەرەش دەخرێتە ناو ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١وه".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەشکردووە کە ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەجۆرێکە هەرێم لە50%ی نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و میکانیزمیکیش دادەنرێت بۆ ئەوەی نیوەی داهاتی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بۆ حکوومەتی بهغدا بگەڕێنرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: لە بەرامبەریشدا بەغدا بەڵێن دەدات هەقدەستی ئەو کۆمپانیا بیانیانە بدات کە لە کەرتی نەوتیی هەرێم کاردەکەن، ئەوە جگە لەناردنی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەففار ڕوونی کردۆتەوە، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی لەڕێگای کۆمپانیای نیشتیمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە نافرۆشێت، بۆیە نرخەکەی لەبازاڕی جیهانیدا کەمتر دەکات، بۆیە هەرکاتێک هەرێم ڕازیبێت نەوتەکەی لەڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشێت ئەوە بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە.
Your Comment