بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری لە کاردانەوە بە هەندێک گومان لەسەر ئەگەری سەربزێویی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بەرەی بەرخۆدان لە ئەوپەڕی وشیاری و ئامادەیی دایە و وڵامی بەهێز و کوشندەی هەر هەڕەشەیەکی ترامپ دەداتەوە.
شێخ ئەکرەم کەعبی درێژەی دا: بەرخۆدان نە دەکشێتەوە و نە شکست دەهێنێت و نە هیچ جۆرە ترسێکی هەیە.
ناوبراو وێڕای جەخت لەسەر بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاران تا ئازاد کردنی تەواوی نیشتمان، زیادی کرد: بەرەی بەرخۆدان بە ویستی خودا لە ڕێگای ئیمام حسێن دەمێنێتەوە.
Your Comment