بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا گۆڕانکارییەک لە نەخشەی ناوچەکە دوای قەیرانی قەرەباغ ئەنجام دەبێت، وتی: ئەو نەخشەگەلە کە بڵاو کرانەوە هەموویان ساختە بوون. سنوورە جوگرافیاییەکانی ئێران و ناوچەکە هیچ نەگۆڕدراوە و نەک سنوورەکانی ئێران بەڵکوو سنوورەکانی ناوچەکەش ناگۆڕدرێت.
ناوبراو درێژەی دا: نە سنوورێک گۆڕدراوە و نە ئێران گۆڕانکاریەک بە دەر لە ئەوەی کە ڕایگەیاندووە، قبووڵ دەکات. هیوادارین چی دیکە گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان لە ناوچەی قەرەباغ نەبن. چارەسەری قەیرانی قەرەباغ لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکە دەبێت.
Your Comment