بە ڕاپۆرتی ئاژسنی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا دوانیمەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری جومعە عیناد سەعدون وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند: بێ گومان تۆڵەی خوێنی سەردار قاسم سولەیمانی لە بکوژەکانی و لە مەیدان دەکەینەوە
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو تۆڵە سەندنەوە پێوەندی بە بواری مافیی شەهادەتی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیسەوە نییە، درێژەی دا: ئاڵبەت دڵنیاین کە مندالانی عێراقی گەورەش تۆڵە خوێنی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس دەکەنەوە.
سەردار سولامی بە ئاماژە بە زەروورەتی چوونە دەرەوە یان دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ئەو وڵاتە درێژەی دا: دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق بە پێێ پەسەند کراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و لەسەر داوای خەڵکی عێراقە.
ناوبراو سەبارەت بە زەروورەتی شوێنگیری مافی و دادوەری شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس زیادی کرد: پاراستنی یەکپارچەی، یەکگرتوویی و یەکپارچیی خاکی عێراق و هاوکاری هاوبەشی دوو ولاتەکە بۆ ئاسایشی سنوورەکان سیاسەتی ئێمەیە و هەبوونی عێراقێکی گەورە، یەکپارچە، یەکگرتوو و ئازاد و سەربەخۆ ئارەزووی گەورەی ئێمەیە.
Your Comment