بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: بەرێوە جوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە هەفتەی ڕابردوو یەکێک لە گرینگترین ڕووداوەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی بوو.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە لەسەر ڕێبەرانی ئەمریکا ڕوونە. هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش وتوومانە ئێمە کارمان بە سیاسەتوانەوە نییە، کارمان بە سیاسەتەوە هەیە.
ڕەبێعی وتیشی: ئەوەی کە ڕوون بوو ئەوە بوو کە خەڵکی ئەمریکا لە ئەو هەڵبژاردنە دەنگی "نا" یان بە ڕەگەزپەرستی، یاساشکێنی و شەڕ دا.
وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: مافی خەڵکی ئێران لە ئابووری جیهان زیاتر لە ئەمەیە و بۆ بەدی هێنانی مافمان لە گەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەین و ئێران لە هەر هەلێک کەڵک وەردەگرێت.
بۆچوونی ئێوە