بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە : هەواڵی کۆچی دوایی سەیدە ئامینە حەرەمی خوالێخۆشبوو شێخ عوسمان نەقشبەندی کەسەرێکی گەورە بوو.
بەهەمەن موردانیا نووسیویەتی: ئەمن وێڕای ئامادەیی تەواو بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو خوالێخۆشبووە بۆ زێدی خۆی و ڕێوڕەسمی ئەسپاردە کردنی، ئەو کۆستە گەورە لە بنەماڵەی نەقشبەندی، خەڵکی کوردستان و هۆگرانی ڕێگای نەقشبەندی سەرەخۆشی دەکەم و داوای بەخشین و ئارامش لە خودای گەورە بۆ ئەو خاتوونە پاکە دەکەم.
Your Comment