AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٨ ١٨:٣٦

هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

ئەمانوڵڵا تاهیری نابراو بە " ئامان دای" لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕ کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمانوڵڵا تاهیری لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری مەقامی ناوچەی کرماشان بوو و لە ژەنینی دووزەلە زۆر شارەزا  و مامۆستا بوو.

لە هەمان پێوندی بەرپرسی گشتی نووسینگەی مۆسیقای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی ئەمانوڵڵا تاهیری لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕی پارێزگای کرماشان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی محەمەد ئەڵاهیاری بە بۆنەی کۆچی ئەو هونەرمەندەوە هاتووە: مۆسیقای پارێزگای کرماشان یەکێک لە ژەنیارانی بەناوبانگ و شارەزای خۆیی لە بواری دووزەلە لەدەست دا.

کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە لە کۆمەڵگای هونەری ئێران و بنەماڵەکەی سەرەخۆشی دەکەین.

News ID 34743

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha