بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خۆی کرد بەهەمان توانای پێشتر".
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆریی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بووەستێت. "بەتووندیش" سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه رایگه‌یاند: هێزەکانی پەکەکە بۆریی نه‌وتیان له هەرێم بۆ تورکیا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
بەپێی دوایین راپۆرتی حکومەت، هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکات.
بۆچوونی ئێوە