بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئیران بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا و پاشهاتەکانی وتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هیچ کاریگەریەکیان لەسەر سیاسەتە بنەماییەکانی ئێران نابێت.
عێراقچی بە وتنی ئەوەی کە سیاسەتە بنەماییەکانی ئێران کە لەسەر بەرەنگار بوونەوەی زۆر و بەرخۆدان لە بەرانبەر گوشاری ناسایی دانراوە، بە دڵنیاییەوە ناکەوێتە ژێر کاریگەری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە، وتی: سروشتییە کە لە ئەگەری گۆڕینی دۆخەکە، کۆماری ئیسلامیش هەر بە پێی ئەو دۆخەکە ڕێگاچارەیەک کە لە بەرژەوەندی وڵات بێت دەگرێتە بەر کە یارمەتیدەری بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە گوشاو و هەڕەشەیەک بێت.
ناوبراو لە وەڵام بە ئەگەری گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کاردانەوەی ئێران وتی: هێشتا باس کردن لە ئەو بابەتە زوە. کێشە و لەمپەری زۆر هەیە بەڵام پێش لە هەموو شتێک ئەبێ چاوەڕوان بین و سیاسەتە نوێیەکانی ئەمریکا ببینین.
بۆچوونی ئێوە