بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە سەبارەت بە دوایین دۆخ و شوێنگیرییە ئەنجام دراوەکان لەسەر بنەماڵە خنکاوەکەی دەریای مانش، وێڕای سەرەخۆشی بە بنەماڵەکەیان، وتی: وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزی ئێران لە پاریس هەر لە سەرەتای ئەو ڕووداوەوە، شوێنگیریی پێویستیان لەو بارەوە دەست پێکرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بە پێی دوایین زانیارییەکان تەرمی ٤ ئەندامی ئەو بنەماڵە دۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی تریش درێژەی هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە پێێ ڕاپۆرتەکان، پۆلیسی فەڕەنسا کەسێکی گوماناویی هاوپەیوەند بە ئەو دۆسیەوە دەستگیر کردووە.
خەتیب زادە جەختی کرد: دوای تێپەڕاندنی قۆناغە یاسایی و دادوەرییەکان، دەستبەجێ بەستێنی پێویست بۆ گواستنەوەی تەرمی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بۆ ئێران خۆش دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە