پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ بنەماڵەی شەهید فەهمیدە

ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهید محەمەد حسێن فەهمیدە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتووە: چلەمین ساڵی شەهادەتی شەهید حسێن فەهمیدە و برای شەهیدی و یادی دایک و باوکی ئەو ئازیزانە کە لە چەند مانگی دوایی کۆچی دواییان کرد، بەرز ڕادەگرین و داوا لە خودای گەورە دەکەین کە لەگەڵ خۆشەویستانی خۆی و ئەولیا حەشریان بکات.

ئایەتوڵڵا سەید محەمەد مەهدی حسێنی هەمەدانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئە وپاریزگایە کە پەیامەکەی ڕێبەری بردبووە لای بنەماڵەی ئەو شەهیدە بە ئاماژە بە بوێری و هزری شەهید فەهمیدە وتی: شەهید فەهمیدە لە کاتی خۆیدا بە تەمەنی کەمی خۆی، کارێکی کرد کە پڕ لە شانازی بوو بۆی. لاوانی ئێستا ئەبێ چاو لە ئاوەها شەهیدگەلێک بکەن.

شیاوی باسە کە لە ئێران ڕۆژی ٨ ی خەزەڵوەر واتا ڕۆژی شەهید بوونی شەهید حسێن فەهمیدە وەکوو ڕۆژی قوتابی ناودێر کراوە.

News Code 34672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =