دانوستانی کوردەکانی سووریا ڕاگیرا

دەوترێت دانوستانی یەکێتی کوردەکانی سووریا کە لە نێوان ئەنەکەسە و پارتەکان یەکێتی نیشتمانی کورد لە ئارادایە، ڕاگیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە کوردستانی سووریا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت پاگەندەی کردووە کە دانوستانی کوردەکانی سووریا لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا(ئەنەکەسە) و پارتەکانی یەکێتی یەکێتی نیشتمانی کورد (پەیەنەکە) ڕاگیراوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو سەرچاوە کە خۆی باوەڕپێکراوە هۆکاری ڕاگیرانی دانوستانی نێوان کوردەکانی تەواو بوونی ماوەی بەرپرسایەتی زارا بیل، نوێنەری ئەمریکا وەکوو ناوبژیوانی ئەو دانوستانانە وەسف کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە: دانوستانی نێوان دوولایەنەکە لە قۆناغێکدایە کە بە بێ بوونی ناوبژیوان و ئامادەبوونی ئەمریکا ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن بە هیچ لەونێک ناکرێت و دانوستانەکان ٥ بەشی هەیە کە پێویستی زەرووریی بە بوونی ئەمریکا هەیە

پێوەندی نێوان پەکەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گۆڕانکاری لە ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان، دۆخی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ، دۆخی خزمەتی سەربازی و پرسی پەروەردە لە ئەو بابەتانەن کە لە ئەم قۆناغە لە دانوستانەکان لێک دەدرێنەوە.

News Code 34550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =