AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٣ ١٠:٢٧

وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق:

ناوەندی هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کراوەتەوە

ناوەندی هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کراوەتەوە

وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە یەکەم ناوەندەکانی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئەرکانی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو لێژنەیە یەکەم ناوەندی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کردووەتەوە و ئەو ناوەندە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینیش چالاکی خۆی دەست پێدەکات.

ناوبراو وتی کە ئەو ناوەندە هاوبەشە لە یەکەم هەڵمەتی خۆیاندا پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و کێشەی ئاسایش لە پارێزگای دیالە تاوتوێ دەکات.

خەفاجی زیادی کرد کە دەوڵەتشی فەرمانی دەسپێکی بەڕێوە چوونی ڕێککەوتننامەی شەنگالی داوە و ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و ئەرکانی ئۆپراسیۆنی ئەو پارێزگایە و قایمەقامی شەنگال و بەرپرسانی هەرێم بەستێنی پێویستیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانەوە بۆ شەنگال خۆش کردووە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش هەوڵەکانی لەو بارەوە دەست پێکردووە.

ناوبراو جەختی کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوە بردنی ئەو ڕێککەوتننامە گیراوەتە بەر کە بە پێی ئەوە پۆلیسی ناوچەیی بەرپرسیارەتی ئاسایشێ شەنگال دەگرێتە ئەستۆ و سوپاش لە سنوورەکانی ناوچەکە جێگیر دەبن و بەس ئاڵای عێارق لە شەنگال هەڵدەکرێت.

خەفاجی ڕاشیگەیاند کە قامیمەقامی شەنگال لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەوە هەڵدەبژێردرێت.

News ID 34544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha