AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٩ ٠٩:٥٦

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند:

شەڕی خەست لە نێوان تورکیا و شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات

شەڕی خەست لە نێوان تورکیا و شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پێکدادانی توندی هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات و کوژرانی سێ هێزی یەپەگە لەلاین کۆماندۆکانی سوپای تورکیاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە پێکدادانی هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات نووسی: دوابەدوای هەوڵی هێزەکانی یەپەگە بۆ دزە لە نێو ناوچەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی کە نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و ئەو هێزانە پێکدادان هاتە ئاراوە.

 لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە ئەو پێکدادانە و هەوڵی سوپای تورکیا بۆ ڕێگری لە هاتنی ئەو هێزانە بۆ ناو ناوچەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی، کۆماندۆکانی سوپای تورکیا سێ هێزی یەپەگەیان کردووەتە ئامانج.

News ID 34494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha