ئەکتەرێکی ناسراوی کورد تووشی کۆرۆنا بوو

نەوید محەمەد زادە ئەکتەری ناسراوی کورد تووشی کۆرۆنا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەوید محەمەد زادە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا هەواڵی دا.

نەوید محەمەد زادە لە پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسی: کۆرۆنا سەیر بکە، من ڕۆژانی زۆر سەخڵەتم تێپەڕاندووە، ئەم دوو هەفتەیەش لەسەری.

بەم شێوەیە نەوید محەمەد زادە ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران لە کەرەنتینە بوونی خۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە هەواڵی داوە.

شیاوی باسە کە نەوید لەدایک بووی ئیلامە و لە چەندین فیلمی سینمایی ئێران درەوشاوەتەوە و ناوبانگی جیهانیی دەرکردووە.

News Code 34491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha