گوندێک بە نژیارڤانی ڕووسی و فەرهەنگی تایبەت لە کرماشان

گوندەی گەڕەبان لە نزیکی شاری هرسین لە کرماشان و لە مەودای ٦٤ کیلۆمەتری کرماشان هەڵکەوتووە و شوێنێکی سەرەنجڕاکێشە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەو گوندە لە چەند بوارەوە تایبەتمەندی بەرچاوی هەیە لەوانە شێوەی نەژیارڤانی، پاک و خاوێنی تایبەت، بەرهەمە خۆماڵییەکان و هەروەها فەرهەنگ.

باڵەخانە و بیناکانی ئەو گوندە بە شێوەی نەژیارڤانی وڵاتانی ڕووسیا و ئۆکراینە و لە ئەو گوندە هیچ بنیایەکی کوت و کاگڵی نابینرێت.

لە پاڵ شێوەی نەژیارڤانی بیناکانی گوندی گەڕەبان لە کرماشان، میوانداری و دابەونەریتی خەڵکەکەی بێ وێنەیە و هەر ئەوەش خۆی هۆکارێکە بۆ سەفەری گەشتیاران بۆ ئەو گوندە.

نژیارڤانی گەڕەبان

لە ئەو گوندە پێش لە هەموو شتێک پاکی و خاوێنی بێ وێنەی شەقام و کۆڵان و پاشان داڕشتنی باخچە و ئاونەماکان زۆر بەرچاوە و بۆ گەییشتن بە بینای سەرەکی ئەبێ لە شەقامێکی گەورە کە زۆر جوان و هونەرمەندانە گوڵکاری کراوە تێبپەڕیت کە هەرچی بە بینای سەرەکی نزیکتر دەبێتەوە بەربڵاوتر دەبێت و جوانتر دەنوێنێت.

کە دەگەیتە سەرەتای داوێنی کێوەکە و سەرەتای پلیکانەکان ڕێگاکە لە لایەن پاسەوانەکانەوە داخراوە و ڕێوڕەسم و شێوەیەکی تایبەت بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناو عیمارەتی سەرەکی لەبەرچاو گیراوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەو عیمارەتە لە ڕۆژانی هەینی و تەنانەت هەندێک لە مانگەکانی ساڵ گەشتیار وەرناگرێت و هۆکارەکەشی کاروباری ناوخۆیی و ئەنجامی کاروبای تایبەت و هەڵگرتنی بەرهەمەکانی گوند و ئەنجامی ڕێوڕەسمی ئایینی تایبەتی خەڵکی گوندەکە ڕاگەیێندراوە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەشتیارەکان ئەبێ پێش لە کەوتنەڕێ بەرەو ئەو گوندە زانیاری دەست بخەن کە ئایا گەشتیار وەردەگرن یان نا.

بەهاراتی گەڕەبان

بژێوی ژیانی خەڵکی ئەو گوندە لە ڕێگای جیاواز لە بەشی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و بەرهەمی کشتوکاڵی بەشێوەی پیشەیی دابین دەبێت و ورەیەکی بەرزیان لە ئەنجامی چالاکی وەبەرهێنان بە شێوەی کوالێتی بەرز هەیە کە لە بەرهەمەکانیان وەکوو عەرەقیاتی گیاییە بەناو گەڕەبان، ناوبانگی جیهانی هەیە و گوڵاوی گوڵباخی و عەرەقی نەعنای ئەو ناوچە بۆ سەرتاسەری وڵاتانی جیهان هەناردە دەکرێت.

وڵاتی فەڕەنسا بە شێوەی تایبەت گوڵاوی گەڕەبان هاوردەی وڵاتەکەی دەکات تا لە ئۆدکۆلۆن و عەترەکانی بەرهەمی خۆی بەکاریان بهێنێت.

خاکی لەباری ئەو ناوچە هەلێکی باش و بێ وێنەی بۆ باخداری و ئاژەڵداری ڕەخساندووە کە ئەوە بۆ خۆی دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەستی هیچ گەشتیارێک خاڵی نەبێت لە سەوقاتی ڕەسەنی گەڕەبان.

فەرهەنگی تایبەتی خەڵکی گەڕەبان

گوندی گەڕەبان شوێنێکی پیرۆز بۆ لایەنگرانی ئەهلی حەقە. گەشتیارگەلێک کە ڕوو دەکەنە ئەو گوندە زۆربەیان هەر زیارەتکار و لایەنگری ئەو ئایینە دێنە ئەژمار کە بە دەست و دڵ بازییەوە میوانداریان لێ دەکرێت و شوێنی حەسانەوە دەنرێتە ئیختیاریان.

گوندی گەڕەبان شوێنی کۆبوونەوەی لایەنگرانی ئەهلی حەق بەبۆنەی هەبوونی شوێنێکی پیرۆز لەژێر ناوی " ئۆجاقی ئاقا بەخش" و  ئۆجاقێکی دیکەی گەورەکانی ئەو فیرقەیە لەوانە ئەولیا و نزیکانی ئەو فیرقەیەیە و هەر بەو بۆنەوە لە ئەو گوندە ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەچێت و هەر ڕۆژە جگە لە ڕۆژانی هەینی بە شێوەی نەزری و خۆبەخشانە میوانداری خەڵک دەکرێت.

News Code 34486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =