بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و سووریا بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی ڕێکخستنی ناوەندی بازرگانی ئێرانییەکان لە سووریا وتی: ئەو ناوەندە لە ڕووبەری چوار هەزار مەتری چوارگۆش لە ناوچەی ئازاد و لە دڵی دیمەشق و بە سەرمایەدانەریی ژووری بازرگانی پیشەی کانگایی و کشتوکاڵی ئێران کڕدراوە و تەیار کراوە و کراوەتەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ناوەندە لە ناوچەی بازرگانی دەرەکی دیمەشق کڕدراوە و شوێنگەیەکی زۆر باشی بۆ جێگیر کردنی کۆمپانیاکان و چالاکی ئابووری ئێران هەیە، وتی: کردنەوەی ناوەندیبازرگانی ئێرانییەکان لە سووریا بەستێن بۆ پێوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی، پیشەیی و کشتوکاڵی شارە گرینگەکانی سووریا وەکوو حەڵەب، حومس و لازقیە و ... دروست دەکات.
بۆچوونی ئێوە