بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەند ڕۆژ پێشەوە کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیان لە بیابانی باغۆز دەستپێکردووە.
هەنگاوی سەرەتایی بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو پڕۆژە هەڵگیراوە و چەندین کۆپتەر جیهازاتی لۆجستیکی بۆ کردنەوەی ئەو بنکە گواستراوەتەوە بۆ ناوچەکە.
ئەو بنکە سەربازییە نوێیە لە بیابانی شارۆچکەی باغۆز لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دەکرێتەوە و هاوکات هەسەدەش ئامێری سەربازیی لە دەڤەری ئەو بنکەیە ئامادە کردووە.
Your Comment