AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٩ ١٥:٣٦

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان:

ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار دەمامک لە کوردستان بەرهەم دێت

ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار دەمامک لە کوردستان بەرهەم دێت

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: ٦ یەکەی بەرهەمهێنانی دەمامک لە کوردستان ساڵانە ١٠٠ ملیۆن دەمامکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد دەرەوەزمی ڕایگەیاند: سێ یەکەی بەرهەمهێنانی دەمامک لە پارێزگا مۆڵەتی کار کردنیان وەرگرتووە و سێ یەکەی تریش خەریکی وەرگرتنی مۆڵەتی دەست پێکردنی چالاکین.

ناوبراو زیادی کرد: نرخی تەواو بووی هەر دەمامکێک پانزدە هەزار ڕیاڵە و کێشەیەکمان بۆ دابینی دەمامکی ئاسایی لە ئاستی پارێزگا نییە.

دەرەوەزمی بە وتنی ئەوەی کە بۆ بەکارهێنانی گشتی و ئاسایی کێشەیەکمان بۆ دابینی دەمامک لە پارێزگا نییە، درێژەی دا: ئێستا کێشەیەکمان بۆ دابینی دەمامکی سێ لۆیی بۆ کادیری تەندروستی و دەرمانی پارێزگا هەیە کە بە سەختی خەریکی دابینین.

News ID 34381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha