زۆر لایەن لە ئیسرائیل خوازیاری هاوکاری لە گەڵ ئێرانن

جێگری هەماهەنگی سوپای پاسداران وتی: زۆر کەس لە ڕژێمی زایۆنی هەن کە ئەنگێزەی زۆریان بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێران هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد ڕەزا نەقدی جێگری هەماهەنگی سوپای پاسداران لە لێدوانێکی لە تەلەفزیۆن سەبارەت بە داڕمانی دەسەڵاتی ئەمریکا، ڕایگەیاند: وڵاتێک کە هەمیشە هەڕەشەی دەکرد ئەمڕۆ ناتوانێ ئیرادەی خۆی بسەپێنێت.

 ئەوەشی وت کە ئەمریکا چی دیکە زل هیز نییە، بۆ هێرش کردنە سەر کۆریای باکوور و سووریا ڕۆژی دیاری دەکرد بەڵام نەیتوانی بیکات، 41 ساڵە کە دەیەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناو ببات، بەڵام هێشتا هەر ماوەتەوە.

سەردار نەقدی ئەوەشی وت کە ئەمریکا 30 ساڵە دەیەوێت حزبوڵڵا لە ناو ببات، 20 ساڵە دەیەوێت حەماس و 9 ساڵە دەیەوێت بەشار ئەسەد  و 5 ساڵە لە هەوڵ دایە حەشدی شەعبی لە ناو ببات، بەڵام نەیتوانیوە.

ئەمریکا لە گەڵ دەسەڵاتە بچووکەکانیش ناتوانێ شەڕ بکات چ بگات بە زلهێزێک وەک کۆماری ئیسلامی ئێران.

News Code 34369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =