AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٦ ٢٢:٥٨

سەید حەسەن نەسروڵڵا:

هیچ دەسەڵاتدارێکی زۆربێژ نەیتوانی ڕێگری بکات لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین

هیچ دەسەڵاتدارێکی زۆربێژ نەیتوانی ڕێگری بکات لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ڕایگەیاند: هەوڵی دەسەڵاتدارانی زۆربێژ لە ئومەویان و عەباسییەکانەوە تا ڕژێمی سەددام هەرگیز نەیتوانی کێشەیەک لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ئەربەعینی ئیمام حسێن سەرەتا ئاماژەی کردە سەر زیارەتی ئەربەعین و مێژووەکە و وتی: بە پێی بەڵگەکان یەکەم کەسێک کە بۆ ئەربەعینی حسێنی چوو، عەبدوڵڵای ئەنساری بوو.

ناوبراو وتیشی: ئەو ڕێوڕەسمە لە درێژایی مێژوو هەر هەبووە بەڵام لە سەردەمی هاوچەرخ و لە کاتی دەسەڵاتداری بەعس، ڕژێمی سەددام لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ڕێگری کرد و ئیزنی ڕێپێوان بە شیعەکان نەدەدا و تەنانەت بۆ ساڵەهای ساڵ ئەو ڕژێمە زیارەتکارەکانیشی دەکردە ئامانج. ئەمساڵیش بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و نیگەرانی لە تەشەنە سەندنی ئەو ڤایرۆسە، ئەو ڕێوڕەسمە سنووردار کرایەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: ئەو لەمپەرانەی کە دەسەڵاتدارانی زۆربێژ لە بەرانبەر زیارەتی ئەربەعین دروستیان کرد لە ئومەویەکانەوە تا عەباسییەکان هەرگیز ئاوەها لەمپەرێکیان دروست نەکرد.

News ID 34350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha