بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران هەمبەر هاویشتنی هاوەن لە خاکی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنیاوە بۆ ناو خاکەکەی، وتی: جگە لە شوێنگیری ئەو بابەتە لەلایەن سنوورەوانەکانەوە لە دیدار لەگەڵ سنوورەوانەکانی ئەو دوو وڵاتە و نارەزایەتی فەرمی لەو بوارەوە، وەزارەتی دەرەوەش لە یادداشتێکدا ناڕەزایەتی توندی خۆیی بە هاویشتنی هاوەن بۆ ناو خاکەکەیی ڕاگەیاند و ئەوەی پێشێل کرانی یەکپارچەیی و خەساردان لە ئاسایشی هاووڵاتییەکانی وەسف کردووە.
ناوبراو وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات چاوپۆشی لە خستنە مەترسی ئاسایشی هاووڵاتییەکانی ناکات، زیادی کرد: داوامان لە هەر دوولایەنەکە کردووە وێڕای ڕێز بۆ یەکپارچەیی و سەروەریی ئێران، ڕێگری بکەن لە هەر شێوە دووپات بوونەوەی ئەو دەستە دەستدرێژیانە.
بۆچوونی ئێوە