بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر جومعەلی ئاتیلا، سەرپەرشتی شارەوانیی گەورەشاری ئامەد لە هەوڵێکدا ٢٥ فەرمانبەر و کرێکاری ئەو شارەوانییەی لە کار دوور خستەوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، سەرپەرشتی شارەوانیی ئامەد کە پێشتر چالاکیی ٤٧ فەرمانبەری ڕاگرتبوو لە فەرمانێکی نوێدا ٢٥ کەسیانی بۆ هەمیشە لە کار دوور خستەوە.
شیاوی باسە ئەو فەرمانبەرانە لە ژێرناوی پێوەندی لەگەل گرووپە تیرۆریستییەکان لە کار دەرکراون و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ١٤ فەرمانبەری دیکەی ئەو شارەوانیەش هەر لەو پێوەندیەدا درێژەی هەیە.
Your Comment