تورکیا داوای لە ناتۆ کرد دژی کورد هاوکاری بکات

تورکیا داوای لەسکرتێری گشتیی ڕێکخراوی باکوری ئەتڵەسیی (ناتۆ) کردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەکی سەربازیی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاو باکوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە هاوکاریی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ یەنس ستۆڵنبێرگی سکرتێری ناتۆدا لەئەنقەرە ڕایگه‌یاند: "بەشێک لەئەندامانی ناتۆ لەڕێگای پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وە، بەشێوەیەکی ڕوون یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل دەکەن".

چاوش ئۆغڵو  ڕوونیشیکردەوە، وڵاتەکەی چاوی لەوەیە ئەگەربێت‌ و وڵاتانی ئەندامی ناو هاوپەیمانی ناتۆ  لەشەڕی دژ بەکوردانی سوریا پشتیوانی تورکیاش نەکەن، ئەوە با دەست لەهاوکاریکردنی هەسەدە هەڵبگرن، "لەبەرئەوەی تورکیا قبووڵی ناکات ئەندامانی ناتۆ پشتیوانی ڕێکخراوێک بکەن کە لەناو لیستی تیرۆری تورکیادایە".

لەگەڵ ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش کە زیاتر لە ٨٠ دەوڵەتی لەخۆگرتوە، لەوانە ژمارەیەک لەوڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆ، چەندین جار ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆڵێکی گرنگیان لەجەنگی دژ بەداعشدا هەبووە و بەهیچ جۆرێک ئامادەنین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆڵێنیان بکەن.

News Code 34327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =