بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 187 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 26 هەزار و 567 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3552 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 464هەزار و 596 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 385 هەزار و 264 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment